دەنگدان

یه‌كشه‌ممه‌ بەرواری ۱۱ی مانگی نۆی ساڵی ۲۰۲۲ کاتی هەڵبژاردنە بۆ په‌رله‌مانی سوێد، شارەوانی و ئه‌نجومه‌نی هه‌رێم.

ئایا چ کەسێک بۆی هەیە دەنگ بدات؟

بۆ ئەوەی مافی دەنگدانت هەبێت ئەوا دەبێت تەمەنی ۱۸ ساڵیت پڕ کردبێتەوە ئەوپەڕی درەنگی ڕۆژی دەنگدان. زانیاریەکانی تۆماری دامی تۆماركردنی دانیشتووان ۳۰ ڕۆژ پێش ڕۆژی دەنگدان بڕیاردەرن کە ئەگەر ئەتۆ مافی دەنگدانت هەیە و سەر بە کام ناوچەی هەڵبژاردنیت.

ئەتۆ مافی دەنگدانت هەیە بۆ پەرلەمانی سوید ئەگەر ئەتۆ:

  • هاووڵاتی سویدیت و لە دامی تۆماركردنی دانیشتووان ناوت تۆمار کراوه

ئەتۆ مافی دەنگدانت هەیە لە شارەوانی و ئه‌نجومه‌نی ناوچەی ئەگەر ئەتۆ:

  • هاووڵاتی سویدیت و لە دامی تۆماركردنی دانیشتووان ناوت تۆمار کراوه
  • هاووڵاتی یەکێک لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپایت یان هاووڵاتی ئیسلاند یان نۆرڤێژیت و لە دامی تۆماركردنی دانیشتووان لە سوید ناوت تۆمار کراوە
  • هاووڵاتی وڵاتێکی دیکەیت و لە دامی تۆماركردنی دانیشتووان لە سوید ناوت تۆمار کراوە بۆ ماوەی سێ ساڵ لەسەر یەک پێش ڕۆژی هەڵبژاردن.

ئەتۆ کە مافی دەنگدانت هەیە کارتێکی دەنگدان وەردەگریت

ئەتۆ کە مافی دەنگدانت هەیە کارتێکی دەنگدان وەردەگریت نێزیكه‌ی سێ هەفتە پێش هەڵبژاردنەکە. لە کارتی دەنگدانەکە نووسراوە بۆ کام هەڵبژاردن ئەتۆ مافی دەنگدانت هەیە و هەروەها ناو، ناونیشان و کاتەکانی کراوەی هۆڵی دەنگدانی ئەتۆ. ئەگەر کارتی دەنگدانت نیە ئەوا دەتوانیت دانەیەکی تازە داوا بکەیت لای شارەوانی یان دەستگای دەنگدان.

کاغەزی دەنگدان

ئەتۆ یه‌كه‌م و به‌رله‌هه‌رشتێك دەنگ بە حیزبێک دەدەیت. ناوی حیزبەکە نووسراوە لە سەر کاغەزی هەڵبژاردن. ئەگەر کاغەزی هەڵبژاردنی حیزبەکەت نادۆزیتەوە ئەوا دەتوانیت ناوی حیزبەکە لەسەر کاغەزێکی هەڵبژاردنی سپی بنووسیتەوە.

دەنگدان بە حیزب

ئەتۆ یه‌كه‌م و به‌رله‌هه‌رشتێك دەنگ بە حیزبێک دەدەیت. ناوی حیزبەکە نووسراوە لە سەر کاغەزی هەڵبژاردن. ئەگەر کاغەزی هەڵبژاردنی حیزبەکەت نادۆزیتەوە ئەوا دەتوانیت ناوی حیزبەکە لەسەر کاغەزێکی هەڵبژاردنی سپی بنووسیتەوە.

دەنگدان بە کەس

ئەگەر دەتەوێت کە كاندیدایەکی تایبەتی حیزبەکە هەڵبژێرن ئەوا دەتوانیت زەربێک بدەیت لە چوارگۆشەکە لە پێش ناوی کاندیداکە لەسەر کاغەزی هەڵبژاردنی ناو. ئەتۆ تەنیا دەتوانیت ناوی یەک کاندیدا زەرب لێبدەیت. ئەتۆ هەروەها دەتوانیت دەنگ بە کەس بدەیت لە ڕێگای نووسینەوەی ناوی حیزبەکە و ناوی کاندیداکە لەسەر کاغەزێکی دەنگدانی سپی.

لێرە دەتوانیت دەنگ بدەیت

لە هۆلی دەنگدانی خۆت دەنگ بدەیت لە ڕۆژی هەڵبژاردن بەرواری ۱۱ مانگی نۆ

ئەتۆ تەنیا دەتوانیت لەو هۆلی هەڵبژاردنە دەنگ بدەیت کە لەسەر کارتی دەنگدانت نووسراوە. هۆڵی هەڵبژاردن تەنیا لە ڕۆژی هەڵبژاردن کراوەتەوە. لە کاتێک لە هۆڵی هەڵبژاردنت دەنگ دەدەیت ئەوا خەتێک بەسەر ناوت دەکێشن لە لیستەی ئەوانەی کە بۆیان هەیە دەنگ بدەن و دەنگەکانت دەخرێنە نێو گۆزه‌ڵه‌کانی هەڵبژاردن.

لە هۆڵی دەنگدانت لە پێش کاتی خۆی دەنگ بدە لە شارەوانی خۆیت یان شارەوانیەکی دیکە

ئەتۆ دەتوانیت لە پێش کاتی خۆی دەنگ بدەیت لە هەر هۆلێکی دەنگدانت کە دەتەوێت لە تەواوی وڵات. دەنگدان لە پێش کاتی خۆی بەرواری ۲٤ی مانگی هەشت دەست پێدەکات و بەردەوامە تا ڕۆژی هەڵبژاردن. ئەتۆ دەبێت کارتی دەنگدانت لەگەڵ خۆت هەبێت لە کاتێک لە پێش کاتی خۆی دەنگ دەدەیت. زانیاری دەربارەی شوێنی لە پێش کاتی خۆی دەنگدان لە لای شارەوانی خۆت یان ماڵپەڕی "" دەدۆزیتەوە.

دەنگدان لە دەرەوەی وڵات

ئەگەر لە دەرەوەی وڵاتیت ئەوا دەتوانیت بە نامە دەنگ بدەیت یان لە پێش کاتی خۆی دەنگ بدەیت لە زۆر سەفارەت و كۆنسولخانه‌ سویدی. بۆ دەنگدان بە نامە ئەوا دەبێت مه‌وادیەکی تایبەتی بەکار بهێنیت کە لە لای دەستگای هەڵبژاردن، شارەوانی ، سەفارەت یان كۆنسولخانه‌ داوای دەکەیت. بۆت هەیە زووترین کات ۲۸ی مانگی حەفت دەنگەکە بە نامە ڕەوانە بکەیت لە دەرەوەی وڵات. ئەتۆ دەتوانیت لە پێش کاتی خۆی لە سەفارەتگەل و كۆنسولخانه‌ زووترین کات ۲۸ی مانگی حەفت دەنگ بدەیت.

ئەتۆ دەبێت بتوانیت ناونیشانی خۆت ڕوون بکەیتەوە

بۆ ئەوەی بتوانیت دەنگ بدەیت ئەوا دەبێت ناونیشانی خۆت بسەلمێنیت لە ڕێگای نیشان دانی ناسنامە. ئەگەر ناسنامەت نیە ئەوا کەسێکی دیکە دەتوانیت ناونیشانی ئەتۆ بسەلمێنێت. بەڵام ئەو کەسە دەبێت ناسنامەیەک نیشان بدات.

ئەگەر پێویستت بە یارمەتیە بۆ دەنگدان

بە یارمەتی په‌یامهه‌ڵگر دەنگ بدە

ئەتۆ دەتوانیت بە یارمەتی په‌یامهه‌ڵگر دەنگ بدەیت ئەگەر بە هۆی نەخۆشی، کەم توانایی یان تەمەن ناتوانیت بۆ خۆت بڕۆیت بۆ هۆڵ دەنگدان یان هۆلێک بۆ دەنگدان لە پێش کاتی خۆی. ئەتۆ هەروەها دەتوانیت بە په‌یامهه‌ڵگر دەنگ بدەیت ئەگەر لە زیندانیت یان لە دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی تاوانباران.

بۆت هەیە زووترین کات بەرواری ۱۸ی مانگی هەشت و درەنگترین کات ڕۆژی هەڵبژاردن دەنگەکە ئامادە بکەیت. ئەتۆ پێویستت بە په‌یامهه‌ڵگرێکە و شایه‌تێک. هەردووکتان دەبێت تەمەنی ۱۸ سالیتان پڕ کردبێتەوە و هەمان کەس ناتوانێت هەم په‌یامهه‌ڵگر و هەم شایه‌ت.

ئەتۆ پێویستت بە په‌یامهه‌ڵگرێکە - ئایا چ کەسێک دەتوانێت په‌یامهه‌ڵگر بێت؟

په‌یامهه‌ڵگرەکە دەبێت لانی کەم تەمەنی ۱۸ ساڵ بێت. ئەم کەسانە بۆیان هەیە په‌یامهه‌ڵگر بن:

  • خزمت
  • چاوه‌دێریدەرەکەت یان کەسێک کە ئاسایانە یارمەتی دەدات بۆ کاروباری کەسی
  • کارمەندانی زیندان یان دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی تاوانباران
  • نامه‌به‌رێکی گوندیی، ئەگەر لە نێزیکی خەتی نامه‌به‌رێکی گوندیی دەژیت

بۆ ئەوەی بتوانیت بە په‌یامهه‌ڵگر دەنگ بدەیت ئەوا پێویستت بە مه‌وادی تایبەتیە کە لە لای شارەوانی یان دەستگای هەڵبژاردن داوای دەکەیت. ئەگەر لە پێش کاتی خۆی دەنگ دەدەیت بە یارمەتی په‌یامهه‌ڵگر ئەوا دەبێت کارتی دەنگدانت هەبێت.

پێشوازی دەنگدانی شوێنبگۆڕ

پێشوازی دەنگدانی شوێنبگۆڕ بۆ ئەتۆیە کە بە هۆی نەخۆشی، تەمەن یان کەم توانایی ناتوانیت بۆ خۆت لە پێش کاتی خۆی دەنگ بدەیت یان لە هۆلی هەڵبژاردن دەنگ بدەیت. لە حاڵەتی پێشوازی دەنگدانی شوێنبگۆڕ شارەوانیەکەت ئەوە ڕێک دەخات کە دوو دەنگ هەڵگر دێن بۆ ماڵت و دەنگەکەت وەردەگرن. پێوەندی بکە بە شارەوانیەکەت بۆ زانیاری زیاتر.